Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:21

هەسەدە: تائێستا هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوا بەردەوامە

له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 29 چەکداری تورکیا کوژراون
کوردستان TV
#12
100%


کەمێک بەرلەئێستا هێزی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) باس له‌وه‌ده‌كات، له‌ماوه‌ی24 كاتژمێری رابردوودا و به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر باكوری سوریا و رۆژئاوای كوردستان 29 چه‌كداری گروپه‌ سوریه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا كوژراون.

هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی بەیاننامەكەش بێت لە 24 كاتژمێری رابردوو 29 چەكداری میلیشیا كوژراون و ژمارەیەكیشیان لێ بریندارن.

هاوكات چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای توركیا تێكشكێنراون، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشی میلیشیاكانیش، شەڕڤانێك شەهید و 11ی تریش بریندار بوون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، به‌ پاڵپشتی تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كان، سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كانی مه‌ناجیر و ئه‌سدییه‌ و له‌یلان و پیرنوح، له‌ باشوری سه‌رێ كانی و شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 10 چه‌كدار كوژراون و دو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تێكشكێنراون.

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.