لە یۆرکاشیەری باشوور له وڵاتی به‌ریتانیا ، باوكێکی تەمەن 48 ساڵ به‌ناوی (بیلی نیكسون)، کوڕە تەمەن 14 ساڵەکەی به ناوی (ریس)، ده‌باته سه‌ر رووباره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فێری راوه ماسی بكات، قولاپهكهیان له ماده‌یه‌كی قورس گیر ده‌بێت و كاتێ له ئاوه‌كه ده‌ریده‌هێنن، ده‌بینن پاشماوه‌ی چەکێكی كۆنه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، له بڵاوكردنههی ئه‌م هه‌واڵه‌دا نوسیویه‌تی، باوک و کوڕەکەی، كاتێ قولاپیان ده‌خسته ناو رووباره‌كه چاوه‌ڕوان بوون ماسییه‌كی قه‌ڵه‌و بگرن و بیكه‌ن به ژه‌مه خواردنێكی به‌له‌زه‌ت، بەڵام قولاپەکەیان لە جیاتی ماسی له ماده‌یه‌كی قورس گیر ده‌بێ و دواتر ده‌بینن كه پارچه چەکێکی دەگمەنه ، دوای ئەوەی پارچە چەکەکەیان ده‌رهێناو بردیان بۆ لێکۆڵینەوە، بۆیان دەرکەوت مێژووی ئه‌و چه‌كه كۆنه ، كه ناوی (ره‌شاشی ڤیكه‌رز)هو له دروستکراوی کۆمپانیای (ڤیکەرزە)، دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی یەکەمی جیهان ، كه لەلایەن سوپای شانشینی به‌ریتانیا لە سەرەتای 1900ەوە تا ساڵی1960 لەشەڕە جیاجاکاندا بەکارهێنراوەو بەدرێژایی هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی خزمەتی سوپای به‌ریتانیای کردووە.
![1](/sites/default/files/inline-images/3999393F-BF80-4EB5-8201-9D226296C839.jpeg)
![1](/sites/default/files/inline-images/4AB4ED10-37E9-43C8-A1D4-214CAE2D878B-1024x623.jpeg)
سهنتهرمیدیا
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.