به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و هاوده‌ستی له كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامی سوپای پاسداران حوكمی 120 ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا.
هاوڵاتییه‌كه ناوی ”حه‌یده‌ر قوربانی" یه خه‌ڵكی كامیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له دادگای تاوانه‌كانی شاری سنه حوكمه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایه‌نی باسه دادگای ئێران به تۆمه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هاوده‌ستی له كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامی سپای پاسداران حوكمه‌كه‌ی به سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.