دۆنالد تره‌مپى سەرۆکی ئەمریکا له‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ى لێدوانه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانى به‌رده‌وامه و زۆربه‌ى لێدوانهكانیشى پێچه‌وانه‌ى یه‌كترن و كه‌س سه‌رى له سیاسه‌ته شێواویهكهى ده‌رناكات، بۆیه ئه‌م جاره‌ش له نوێترین لێدوانی‌دا رايگەیاند، ئه‌مه‌ریكا بەڵێنی بە کورد نەداوە تاكو بۆ ماوه‌ى 400 ساڵ پارێزگاری‌یان لێ بکات.
وتیشى" سەرەڕای هەندێک پێشێلکاری، به‌لام رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ تورکیا بەردەوامەو هۆشداریشیدا بە ئەنقەرە کە ئەگەر بە شێوەیەکی خراپ مامەڵە بکات ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنێت.
تره‌مپ لە کۆشکی سپیه‌وه لێدوانى بۆ رۆژنامه‌وانان دا‌و سەبارەت بە کشانەوەی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەکانی شەڕ راگەیاند، کورد بەشێوەیەکی زیرەکانە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو کشاونەتەوە و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکاش لە سووریا دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.