Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 09:59

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق چه‌ندین پاکێجى چاکسازى خسته‌ڕوو

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌رانه‌
عادل عه‌بدولمه‌هدی
کوردستان TV
#8
100%

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو ده‌كات و یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانیشى كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى یاسایى خانه‌نشین بوونه‌ بۆ شێست ساڵ. وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داخوازى خۆپیشانده‌ران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق چه‌ندین پاكێجى چاكسازى خسته‌ڕوو، له‌ دواینیشیاندا كه‌ ده‌بێته‌ سێیه‌مین پاكێجى چاكسازى، دیارترین خاڵه‌كانى بریتیه‌ له‌ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان و هه‌مواركردنى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو. به‌پێى فه‌رمانێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، وه‌زاره‌تى كاره‌با و پیشه‌سازى عێراق، ئه‌ركى راهێنانى گه‌نجان ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ، له‌ماوه‌ى ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌شدا هه‌ر گه‌نجێك سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار مانگانه‌ى پێده‌درێت، تا سێ مانگى راهێنانه‌كه‌ ته‌واو ده‌كات، دواتریش هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێك كه‌ له‌ سێ گه‌نج پێكدێن پارچه‌یه‌ك زه‌وییان پێده‌درێت، به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى شوێنكارێك بۆ خۆیان. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاریشیداوه‌: وه‌زاره‌تى دارایى و ده‌سته‌ى خانه‌نشینى گشتى و ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌بكه‌ن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتووى عێراق ژماره‌ نۆى ساڵى دووهه‌زار و چوارده‌، دواتر بدرێته‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، به‌و مه‌رجه‌ى كه‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆبگرێت، له‌وانه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ شێست ساڵ هه‌واڵه‌ى خانه‌نشین بكرێت، جگه‌له‌ فه‌رمانبه‌رى خزمه‌تى زانكۆیى كه‌ به‌ شێست و سێ ساڵ دیاریكراوه‌، هه‌روه‌ها بۆ پسپۆڕییه‌ ده‌گمه‌نه‌كان دواى گه‌یشتن به‌و ته‌مه‌نه‌ بۆیان درێژده‌كرێته‌وه‌، هه‌موو هه‌ڵاوێره‌كانیش له‌ خانه‌نشین هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواشى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ له‌ هه‌مواره‌كه‌دا ته‌مه‌نى خۆخانه‌نشینكردنى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌ په‌نجا ساڵییه‌وه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نى چل و پێنج ساڵ، ئه‌گه‌ر خزمه‌تى پازده‌ ساڵى هه‌بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.