دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیای كرد، له باره‌ی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا رێككهتنێكیان له نێوان خۆیان واژۆ كردووه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر هێرشه‌كانی توركیا راده‌وه‌ستن و هه‌سه‌ده‌ش له سنووره‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
لای خۆشییه‌وه مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌نقه‌ره ئه‌م رێككه‌وتنه به ده‌ستكه‌وت بۆ خۆیان ده‌زانێت و واشنتۆن به مه‌رجه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، رازی بووه.
ئاشكراشی كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان رێككه‌وتوون هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بۆ دووری 32 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی توركیا دوور بكه‌ونه‌وه.
چاوشئۆغڵوَ راشیگه‌یاند: كه هه‌سه‌ده له هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس دهماڵدرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه نه‌ك هه‌میشه‌یی و له ئیَستاوه ده‌ست پێده‌كات و توركیا چاودێری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ناوچه‌ی ئارام ده‌كات هاوكات ئاواره‌كانی سووریا له‌و ناوچه‌ی ئارام نیشته‌جێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.