سەنار شێرۆكی خاوهن كتێبی كوردستان لهمللانێی دهرهكی و نێوخۆییدا لهلێدوانى بۆ مالپهری كوردستان تیڤى رایگهیاند ، ئەم كتێبە تۆماری رۆژ بە رۆژی رووداوەکانە لە دوای ساڵی ٢٠١٦، هەندێکیان لە مالپەر، رۆژنامە گۆڤارەکان، بڵاو کراونەتەوە، تەنها مەبەستم لە بەچاپ گەیاندنی ئەوەیە لە دوارۆژدا ئەو رووداوانە وەک خۆیان بنووسرێنەوە و بزانرێت کێ؟ و لە کوێ؟ چی؟ کردووە .
نووسهر دهشڵێت ، بابەتەکان دەربڕی رۆژگارێکن، هەریەکەیان تایبەتە بە رووداوێک لە رۆژێکی دیاریکراودا، لەنێوان ساڵانی (٢٠١٦_٢٠١٩) کاتێک هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک رووداوی ناخۆشی نێوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی گوزەری کرد.
لهكۆتادا سەنار شێرۆكی رایدهگهێنێت ، ئەمەی بەردەستتان بەرگی یەکەمەو پشت بەخوا لە ئایندەشدا چەند بەرگێکی تری کتێبی (کوردستان لە ململانێی نێوخۆیی و دەرەکیدا) بە چاپ دەگات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.