سەرۆك بارزانی پێشوازی سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد، نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا و ئاوارەبوونی خەڵك بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
ڕۆژی شەممە 12ـی 10ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دواپێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا و ئاوارەبوونی خەڵك و كارەسات و نەهامەتیی زیاتر بۆ گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.