زۆرێك له خانمان كێشه و گرفتی قڵیشاندنی پاژنه‌ی پێیان هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند رێنمای هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م گرفته رزگاریان بێت :
بۆ یه‌كه‌م هه‌نگاو پێویسته قاچه‌كانت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك بخه‌یته ناو ته‌شتێك ئاوی شله‌تێنه‌وه، گه‌ر كه‌وچكێك شه‌كر تێكه‌ڵ به ئاوه‌كه بكه‌یت باشتره، پاشان ده‌بێت به خاولیه‌ك به باشی پێیه‌كانت وشك بكه‌یته‌وه، ئینجا به هۆی (به‌رده‌پێ)وه پێویسته پێسته زیاده‌كان لێبكرێته‌وه، دواتر به باشی چه‌ور بكرێت، له كۆتاییدا ده‌بێت گۆره‌وی له پێبكرێت، به‌كار هێنانی ( خه‌لی سێ‌و ) به‌سووده، ئه‌م جۆری خه‌له سودی زۆره بۆ نه‌رمكردنی ئه‌و پێسته ره‌قانه‌ی كه له پاژنه‌ی پێدا هه‌یه، پێویسته به باشی خه‌له‌كه بدرێت له‌و شوێنانه‌ی كه قڵیشاوه، له ئه‌نجامدا پێسته زیاده‌كان نه‌رم ده‌بنه‌وه و به ئاسانی لێده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی رووه‌كی( ئالۆڤێرا) به تایبه‌تی باشه بۆ ئه‌م جۆره قڵیشانه‌ی پاژنه‌ی پێ، پێویسته ئه‌م روه‌كه به باشی ئاوه‌كه‌ی بگریت و چ له رێگه‌ی ئامێری وردكه‌ره‌وه ( میكسر ) یان به هه‌ر رێگه‌یه‌ك كه بتوانیت ئاوه‌كه‌ی لێ جیابكه‌یته‌وه، پاشان بیده‌یت له‌و شوێنانه‌ی كه پێستی ره‌ق و قڵیشانی تێدایه، به‌كارهێنانی ئه‌م روه‌كه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی نه‌رمكردن و سافبو‌ونی پاژنه‌ی پێ، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی پێ و پێستی پێیه‌كان، زۆر گرنگه پێڵاوی كۆن یان پێڵاوی بن ره‌ق به‌كار نه‌هێنیت بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌و كێشانه نه‌بیته‌وه.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.