له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا له شاری ئیستامبۆڵ، سكرتێری گشتی ناتۆ سه‌باره‌ت به هێرشی داگیركاری سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان دڵگرانی و نیگه‌رانی ناتۆی گه‌یانده ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌و وڵاته و رایگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ به‌رامبه‌ر به یه‌په‌گه روانگه‌ی جیاوازیان هه‌یه.
گوتیشی: توركیا رۆڵێكی گرنگ له ناوچه‌كه ده‌گێرێت و له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ین.
هاوكات رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كوو ناتۆ هێزی زه‌مینیمان له سووریا نییه و پێویسته توركیا له باره‌ی سوریا دان به خۆیدا بگرێت.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپه‌میانی ئه‌تلانتیكی باكوور "ناتۆ " هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌ندامانی ناتۆ له‌باره‌ی یه‌په‌گه روانگه‌ی جیاوازیان هه‌یه و ناتۆ هیچ لیستێكی به ناوی تیرۆ نیه، به‌ڵكوو له ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا، داعش به تیرۆرست ده‌زانێت.
گوتیشی: ناتۆ به‌شێكه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات بۆیه له‌و وڵاتانه پشتگیری هێزه لۆكاڵییه‌كانی ده‌كات كه له‌به‌ری دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد كه نائارامی و ناسه‌قامگیری سوریا ته‌نها هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر توركیا، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ گشت وڵاتانی جیهان و نابێت رێگه بدرێت چه‌كداره داعشه ده‌ستگیر كراوه‌كان ئازاد بكرێن و له سوریا هه‌ڵبین، به‌ڵكو پێویسته رێگه‌یان لێ بگیردرێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له چاودێری كردنی داعش له سوریا رۆڵی زیاتر ببینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.