جارێكى تر دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمهریكا هەڕەشەی لە توركیا كردەوە و رایگەیاند لە نزیكەوە چاودێری هێرشەكەی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.
ترەمپ له تویتێكی نوێدا نووسیویەتی" توركیا دهمێكه پلان بۆ هێرشكردنه سهر كورد دادهنێ و ئهوان لەوەتەی هەن خەریکی شەڕن لەگەڵ یەكتری. ئێمە ھیچ سەربازێکمان لە نزیک ناوچەی ھێرشەکان نیە. من خەریکم کۆتایی بە جەنگە بێکۆتاییەکان دێنم. لەگەڵ ھەردوولا لە گفتوگۆ دام".
ترەمپ هەروەها نووسیویەتی" ھەندێک حەز دەکەن ئێمە دەیان ھەزار سەرباز ڕەوانە بکەین و شەڕێکی نوێ دەست پێبکەین. تورکیا ئەندامە لە ناتۆ. ھەندێک داوا لە ئێمە دەکەن خۆمان بەدوور بگرین و لێگەڕێین کورد شەڕی خۆی بکات بە بێ ھاوکاری مادی ئێمە، بەڵام من دەڵێم بە گەمارۆی بەھێز ئابووریی تورکیا دەکەینە ئامانج ئەگەر بەپێی یاساکان نەجوڵێتەوە، لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەم".
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە سوپای توركیا دەستی بە هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان كردو تا ئێستاش شەڕ بەردەوامەو بههۆیهوه ژمارهیهك هاولاتى مهدهنى بوونهته قوربانى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.