به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر سنووری سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رێكیان كوشتووه و یه‌كێكی دیكه‌یان بریندار كردووه.
له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی چه‌كدارانی ئێرانی به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه چه‌كداره‌كانی جێگیر له گوندی سوره‌گوێژی سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و له ئاكامیشدا كۆڵبه‌رێك به ناوی "ئازاد قوربانی نژاد" خه‌ڵكی گووندی میر شێخ حه‌یده‌ر گیانی له‌ده‌ست داوه.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕاپۆرته‌كان باس بریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ر ده‌كه‌ن كه ته‌نیا یه‌كێكیان به ناوی "موحسین به‌كر عه‌زیز" پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.