نانسى پیلۆسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌خنه‌ى توندى له دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا گرت و به خیانه‌تكار له كورد تۆمه‌تبارى كرد.
پیلۆسى دوێنى دووشه‌ممه 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، له ویلایه‌تى سان فرانسیسكو سه‌ر به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ى تره‌مب ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له باكوورى سوریا بهیانامهییهكى راگه‌یاند و تیایدا ره‌خنه‌ى توندى له تره‌مپ گرت و نوسیویه‌تی"سه‌رۆك ئه‌مجاره خیانه‌ت له هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان ده‌كه‌یت".
ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ى نانسى پیلۆسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا
"بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆك له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له باكوورى سوریا به قووڵى پێشكه‌وتنێكى سهغلهتكاره و خیانه‌ته له هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان كه هاوكارێكى كاراى ئێمه بوون له ئه‌ركه‌كانمان بۆ له‌ناوبردنى داعش، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك تره‌مپ له‌وانه‌یه بڵێت مانه‌وه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جیددیه، ئه‌م بڕیاره به‌هه‌ڵه ئاڕاسته و بێباكانه هه‌وڵه‌كانى سه‌ربازه ئازاكانمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ كۆتایى هێنان به داعش لاواز ده‌كات.
جارێكى دیكه، سه‌رۆك تره‌مپ وازده‌هێنێت له هاوپه‌یمانێك له هه‌وڵێكى گه‌مژه‌ییانه تا پیاوێكى به‌هێزى سه‌ركوتكه‌ر رازى بكات تا به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵسوڕاو بداته توركه‌كان.
ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌رۆك تره‌مپ دژی هاوكاره كورده‌كانمان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ترسناك پیشان ده‌دات بۆ ئاسیش و ناسه‌قامگیرى ناوچه‌كه هه‌روه‌ها ناردنى نامه‌یه‌كى مه‌ترسیداره بۆ ئێران و روسیا .
سه‌رۆك ده‌بێت ئه‌م بڕیاره مه‌ترسیداره پێچه‌وانه بكاته‌وه، خه‌ڵكى ئه‌مریكى شایه‌نى سیاسه‌تێكى زیره‌ك و به‌هێز و ستراتیجیهتێكى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه كه چاودێرى سه‌لامه‌تى ئه‌مریكا ده‌هێڵێته‌وه".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.