Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:22

ئێران ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەڵدەگرێت

بۆ ماوەی دوومانگ
کوردستان TV
#11
100%


باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند، هاووڵاتیانی عێراقی لە رۆژی 24-10-2019 تاوەکو رۆژی 27-12-2019 بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن.

لە راگەیێندراوێکدا، باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا هاتووه‌، لە رۆژی 24ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ تاوەکو 27ی کانونی دووەمی 2019 هاووڵاتیانی عێراق دەتوانن بە بێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بەمەبەستی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوو گەلی دۆست، برادەر و دراوسێ (ئێران و عێراق) و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەنگاوی شایستەی رێزلێگرتنی عێراق بۆ لابردنی ڤیزەی هاووڵاتیانی ئێرانی لە مانگەکانی موحەڕەم و سەفەر.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوادارن ئەو بڕیارە ببێتە هۆی قوڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت و گەلی دۆست و لە ئایندەشدا هەردوولا بتوانن بە یەکجاری ڤیزا لە نێوانیاندا هەڵبگرن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.