Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:30

 نووسه‌ر"ئازاد عه‌بدولواحید" کتێبی(دروێنه‌ی ڕۆژه‌کانی زیوه‌رخه‌تاب )ی بڵاوکرده‌وه‌

له‌ دووتوێی (۲٥٠) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌ و له‌ كۆڕه‌كه‌دا دابه‌ش كرا
کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲٠۱۹/۱٠/۳ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر ؛ كۆڕێكی به‌ ناوونیشانی (دروێنه‌ی ڕۆژه‌كانی زیوه‌ر خه‌تاب و وته‌یه‌ك له‌ باره‌ی هونه‌ری هه‌ڤپه‌یڤینه‌وه‌) بۆ نووسه‌ر ئازاد عه‌بدولواحید ساز كرد.

 سه‌ره‌تای كۆره‌كه‌  له‌به‌ر ناساغی م . زیوه‌ر خه‌تاب كه‌ نه‌یتوانی بێته‌ كۆڕه‌كه‌وه‌ وته‌یه‌كی تۆماركراوی بۆ به‌خێر هێنانی ئاماده‌بووان هه‌بوو دواتر نووسه‌ر ئازاد عه‌بدلواحید زۆر به‌ كورتی باسێكی هونه‌ری گفتوگۆی  له‌ڕۆژنامه‌نووسیی كوردیدا  پێشكه‌شكرد ، ئه‌نجا نووسه‌ر چووه‌ سه‌ر هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی م. زیوه‌ر خه‌تاب  به‌وه‌ی كه‌ به‌ پشوویه‌كی درێژ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ساز كرابوو ،ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌ دوورودرێژه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ كتێب ؛ له‌ دووتوێی (۲٥٠) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌ و له‌ كۆڕه‌كه‌دا دابه‌ش كرا .

ktv

هه‌ر له‌م كۆڕه‌دا نووسه‌ر ئیسماعیل به‌رزبجی وته‌ كورته‌كه‌ی م. زیوه‌ر خه‌تاب كه‌ بۆ كتێبه‌كه‌ی نووسیوه‌ خوێنده‌وه‌ و هه‌ندێ بیره‌وه‌ری خۆی له‌گه‌ڵی گێڕایه‌وه‌ ؛ پاشان نووسه‌ران : "موحسین ئاواره‌ " د. حه‌سه‌ن جاف " حاكم عه‌بدولباست فه‌رهادی " خوسره‌و جاف " د. عه‌لی چكول " موحسین محه‌مه‌د " عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف قسه‌یان له‌ باره‌ی كۆڕه‌كه‌وه‌ كرد .

شایانی باسه‌ كۆڕه‌كه‌ سه‌عات و نیوێكی خایاند و نووسه‌ران و ئه‌دیبان و ڕۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانی زانكۆ و هونه‌رمه‌ندان و سه‌وداسه‌رانی كۆڕی ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیری به‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ئاماده‌ی بووبوون ؛ له‌ شاری كۆیه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵێ له‌ نووسه‌ران ئاماده‌ی كۆڕه‌كه‌ ببوون .

له‌ كۆتایی كۆڕه‌كه‌دا مامۆستا جوان خاڵص ئه‌لقازی خێزانی م. زیوه‌ر خه‌تاب وتاری بنه‌ماڵه‌ی خوێنده‌وه‌ و سپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی نووسه‌ر ئازاد عه‌بدولواحیدی كرد چونكه‌ زۆر دڵی (م.زێوه‌رخه‌تاب)ی خۆشكرد .

كوردستان تیڤی/ كامران  

ktv

ktv

ktv

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.