ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق داخستنی كۆنسوڵگەی گشتیی خۆی لە شاری مەشهەدی ئێران راگەیاند، ئەمەش دوای ڕووداوی دەستدرێژی بۆ سەر دوو كارمەندی كۆنسوڵگەكە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق فەرمانی دەركردوە بە هەڵپەساردنی كارەكانی كونسوڵخانەی عێراق لە شاری مەشهەد بەهۆی ئەو دەستدرێژییانەی كراونەتە كارمەندە دیبلۆماسییەكانی عێراق لەو شارە.
جێی باسە دوو فه‌رمانبه‌ری كۆنسوڵگەكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه له شاری مه‌شهه‌د رووبه‌ڕووی سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانیكردن بوونه‌وه، عێراقیش به‌و مه‌رجه بڕیاری كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگەكە دەدات، كه كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لێبووردن بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.