دوای به‌شداربوون له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵی ئیتاڵیا بۆ فیلم، كه له نێو 1800 فیلم و به‌شداری 100 وڵات، به‌رھه‌می ده‌رھێنه‌رێكی كورد گه‌یشته فیناڵ، به‌ڵام به‌ھۆی پێنه‌دانی ڤیزا له كۆنسوڵگه‌ریی ئیتاڵیا له ھه‌ولێر، ھونه‌رمه‌ندی ده‌رھێنه‌ر (سامی كاكه) نه‌یتوانی به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه بكات.
له لێدوانێكیش دا ده‌ڵێت: جێگه‌ی داخه، كه وه‌ك ده‌رھێنه‌رێك به فه‌رمی له‌لایه‌ن ڕێكخه‌رانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئیتاڵیا بۆ فیلم داوه‌ت كرابووم، به‌ڵام كۆنسوڵگه‌ریی ئه‌و وڵاته له ھه‌ولێر ڤیزای پێنه‌دام، كه به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه بكه‌م، كه ئێستا فیلمی (خه‌ڕه‌ند)، كه له ده‌رھێنانی منه له‌و فیستیڤاڵه گه‌یشتووه‌ته فیناڵ، ھۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه من له لایه‌ن حكوومه‌تی ھه‌رێمه‌وه ھیچ نووسراوێكی پشتیوانیان پێنه‌دام، كه بتوانم له‌وێ ئاماده‌بم.
گوتیشی: دوای پێنه‌دانی ڤیزاكه، ڕێكخه‌رانی فیستیڤاڵ جارێكی تر نووسراویان بۆ كۆنسووڵگه‌ری ئیتاڵیا له ھه‌ولێر ناردووه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ھونه‌رمه‌نده له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و كلتووری ئیتاڵیا داوه‌ت كراوه و ئاماده‌بوونی منیش وه‌ك ده‌رھێنه‌رێك به گرنگ ده‌زانن، لای خۆشیه‌وه ھونه‌رمه‌ندی ناوبراو پێی وایه، كه پێویسته حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی له ھونه‌رمه‌ندانی كورد بكات، چونكه له حاڵی حازردا له‌وپه‌ڕی خراپی بار‌و گوزه‌رانی ژیانیان كار بۆ سه‌رخستنی به‌رھه‌مه ھونه‌رییه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه ئێستا زه‌رووره‌تێكه كه سه‌پۆرتی ھونه‌رمه‌ندان بكه‌ن، تا بتوانێت به‌شداربێت له چالاكییه ھونه‌رییه‌كاندا.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی فیلمی (الھاویه)ـه‌وه ده‌رھێنه‌ری ناوبراو گوتی: چیرۆكی ئه‌و فیلمه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نیمه‌یشن به‌رھه‌م ھاتووه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی باس له خانه‌واده‌یه‌كی ئاواره ده‌كات، كه به فرمێسكی گه‌رمه‌وه له جه‌نگ ڕاده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی و گیرسانه‌وه له وڵاتێكی دوور له مه‌ترسیه‌كانی جه‌نگ و كه ده‌شگه‌ن به‌و ئارامیه به قورگێكی پڕ له گریان و ده‌یان حه‌سره‌ته‌وه ئاوڕ له نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه، كه به نائومێدی جێیان ھێشتووه، تا ئێستاش ئه‌و به‌رھه‌مه توانیوویه‌تی به‌شداری له 25 فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بكات، ھاوكات ئێستا به‌شداره له فیستیڤاڵێكی وڵاتی مه‌غریبدا، كه چووه‌ته به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی له‌و وڵاته.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.