هونه‌ری شێوه‌كاری، ئه‌و زمانه‌ی كه ته‌نیا چاو به ئه‌لف و بێیه‌كه‌ی ئاشنایه و په‌ی به خوێندنه‌وه‌ی ده‌بات،ده‌قی بێده‌نگ ده‌خاته روو، به زمانی ره‌نگ و هێڵ ده‌قی جوانی دیده‌یی ده‌ئافرێنێ. ئه‌م هونه‌ره له دۆخی ده‌روون و ژیانی هونه‌رمه‌ند كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیان و ژینگه‌ی ئه‌وه، دانابڕێت، به‌ڵكوو به چڕی ئه‌و دۆخه گه‌ڵاڵه ده‌كات. بۆیه ئێمه له رێی تابلۆ، یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی شێوه‌كارییه‌وه، هه‌لومه‌رجی جڤاك و جوگرافیا به‌دی ده‌كه‌ین، هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر به راستی و راستگۆییه‌وه هونه‌ر بكات، ئه‌وا ده‌بێته ئۆرگانێكی گوزاره‌ساز و كاریگه‌ری ژینگه‌ی خۆی.
ئه‌م قسانه ده‌رهه‌ق به پیشانگای هونه‌رمه‌ندی به‌غدایی (رائید حه‌سه‌ن) دروستن، كه سه‌ره‌تای مانگی ئاب دوایین پیشانگای خۆی له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌كه له شاری سلێمانی كرده‌وه. به‌غدا له رووی هونه‌ری شێوه‌كارییه‌وه یه‌كێكه له شاره هه‌ره دیاره‌كانی جیهانی عه‌ره‌ب، ده‌یان ساڵه ئه‌و شاره ستایلێكی تایبه‌ت به خۆیی له هونه‌ری شێوه‌كاریدا گه‌ڵاڵه كردووه و گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و شاره نیو سه‌ده به‌ر له ئێستا، توانیویانه كه‌له‌پوور و میراتی شارستانی و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌غدا بكه‌نه پاشخان و ناوه‌رۆكی گه‌ڵاڵه بوونی ستایلێكی تایبه‌ت، كه مۆركی میراتی شارستانیی ئه‌و شاره ده‌خاته روو. پیشانگاكه‌ی رائید حه‌سه‌نیش هه‌ر له‌و جغز و ته‌وه‌ره‌دا ده‌سووڕێته‌وه، له هه‌موو تابلۆكانی پیشانگاكه‌دا سیمای به‌غدا و ته‌كنیك و ستایلی به‌غدایی به‌دی ده‌كرێت.
ره‌نگه هونه‌ردۆستێك بپرسێت، ئاخۆ ستایلی به‌غدایی له هونه‌ری نیگاردا خۆی له چیدا ده‌نوێنێ؟
عیراق له نێو تێكڕای وڵاتانی عه‌ره‌ب و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، له رووی هونه‌ری شێوه‌كارییه‌وه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی له پێشه، گه‌وره شێوه‌كارانی ئه‌م وڵاته له ساڵانی سی و چل و په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، له ناوه‌نده‌كانی ئه‌كادیمیی وڵاتانی ئه‌وروپا خوێندنیان ته‌واو كردووه، بێ له‌وه‌ش له دووه‌مین جه‌نگی جیهانیدا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری پۆڵه‌ندی له به‌غدا په‌نابه‌ر بوون، ئه‌وان تێكه‌ڵییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شاری به‌غدا هه‌بوو، پاڵپشت به‌و دوو چاوگه، ئه‌زموونی شێوه‌كارانی شاری به‌غدا گه‌شه‌ی كرد و به ئاستێكی به‌رز و باڵا گه‌یشت، كه هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (فایه‌ق حه‌سه‌ن، جه‌واد سه‌لیم، عه‌تا سه‌بری، مه‌حموود شێخلی) و چه‌ندانی دی، به سوود وه‌رگرتن له میراتی شارستانی و كولتوور و كه‌له‌پووری دێرینی شاری به‌غدا، له رووی فیگه‌ر و پێكهاته و ره‌نگ و ته‌كنیكی كار كردنه‌وه، توانییان ستایلێكی خۆماڵیی عیراقی، یان به‌غدایی گه‌ڵاڵه بكه‌ن، ئه‌م ستایله دواتر بووه رێڕه‌وێك و نه‌وه‌كانی دواتر و شێوه‌كارانی ئه‌و وڵاته له سه‌ری رۆیشتن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له ئێستادا زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت.
تابلۆكانی رائید حه‌سه‌ن سیمای ستایلی به‌غدایان پێوه دیاره، چ له رووی بابه‌ت و فیگه‌ره‌وه و چ له رووی ته‌كنیكی كێشانی تابلۆوه، سیما و شێوازی گه‌وره مامۆستایانی شێوه‌كاری عیراقیان پێوه دیار بوو. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری به‌غدایی نه‌وه دوای نه‌وه ئه‌زموونی یه‌كدی كۆپی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكوو رێچكه و رێڕه‌وێك هه‌یه، كه له شاری به‌غدا گه‌ڵاڵه بووه، سیمای ژینگه و شارستانییه‌ت و كولتوور و كه‌له‌پووری ئه‌و شاره‌ی له‌خۆ گرتووه، كه ده‌كرێ بڵێین چڕ كراوه‌ی ژینگه و كولتووری عیراقه. ئه‌م رێچكه‌یه ناوه‌ندی كۆ كردنه‌وه‌ی گوتاری دیده‌یی هونه‌رمه‌دانه، به جیاوازیی نه‌وه‌كانیانه‌وه.
بۆ بینه‌رێكی كوردستان كه هێنده ئاشنای ستایلی به‌غدایی نییه، ئه‌م پیشانگایه ده‌رفه‌تێكی باش بوو، كه بتوانێ له ده‌لاقه‌یه‌كی بچووكه‌وه بڕوانێته میراتی هونه‌ری شێوه‌كاریی عیراق و به ستایلی تایبه‌تی شێوه‌كارانی به‌غدا ئاشنا بێت.
له باره‌ی ستایلی به‌غداییه‌وه ده‌كرێ بڵێین، ره‌نگ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له كه‌شی بیابان دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك فایه‌ق حه‌سه‌ن، كه یه‌كێكه له گه‌وره و پێشه‌نگانی هونه‌ری شێوه‌كاری له عیراق، هه‌ندێك كه‌سیش پێیان وایه به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی خانه‌قینه، له زۆربه‌ی تابلۆكانیدا كه‌شی بیابان و عه‌ره‌بی ره‌وه‌ند (به‌دوو)ی پیشان داوه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته پاساوی ئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ندانی به‌غدایی له ژینگه و جوگرافیای به‌غداوه، ئه‌و شاره‌ی گه‌وره رووباری دیجله به ناوه‌ڕاستیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ره‌نگ وه‌رنه‌گرن، ژینگه‌ی رووباره‌كه‌ش بووه‌ته به‌شێكی كاریگه‌ر له كار و به‌رهه‌می ئه‌وان. ره‌نگ له رێچكه‌ی هونه‌ری به‌غداییدا تا راده‌یه‌كی زۆر گه‌ش و كراوه‌یه، ره‌نگی روون و ته‌ڵخ، گه‌ش و تاریك، به گوێره‌ی كه‌شی كۆڵان و كووچه‌ی دێرین و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه به ده‌م یه‌كه‌وه ده‌بیندرێن.
له رووی فیگه‌ریشه‌وه هونه‌رمه‌ندانی به‌غدا (بۆ رائید حه‌سه‌نیش هه‌ر وایه)، ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی شاره‌كه چاوگی سه‌ره‌كیی هه‌ڵهێنجانی فۆرم و فیگه‌ریانه، كه ژنانی عه‌با به سه‌ر، ته‌رزی ته‌لارسازی و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له پاڵ رووباری دیجله و دارستانی چڕ، كه ئاوێزانی دیجله ده‌بن، هه‌موو ئه‌مانه مه‌ودایه‌كی باش بۆ مانۆڕی هونه‌رمه‌ندان ده‌ڕخسێنن، بۆیه ده‌بینین تابلۆی هونه‌رمه‌ندانی به‌غدایی گه‌ش و روون خۆ ده‌نوێنن. تابلۆكانی ئه‌م پیشانگه‌یه‌ش له ره‌وشی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی شاری به‌غدا به دوور نییه، ده‌بینین له زۆر تابلۆدا هونه‌رمه‌ند وێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كێشاوه، كه ره‌نگ و فۆرمی ژینگه به هه‌ردوو بواری مرۆیی و سرووشتییه‌وه تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌كات، له‌و لاشه‌وه ویستوویه‌تی هه‌ستی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش بخاته روو، كه سیاسه‌ت درزی خسته نێو تانوپۆی كۆمه‌ڵایه‌تیی شار و خه‌ڵك شه‌ڕی یه‌كدییان كرد، به‌ڵام دواجار لۆژیكی ژیان و عه‌قڵ باڵاده‌ست ده‌بێت، مرۆڤه‌كان په‌نا بۆ یه‌ك ده‌به‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كدی ئاشت ده‌بنه‌وه.
ن/ تاریق كارێزی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.