Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:44

چه‌ند زانیارییه‌ک لەسەر "جاکی شان" بزانە

(7) زمانی جیهانی ده‌زانێت
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی سینه‌مایی (جاكی شان) خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی نواندنه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتان له‌ رێگه‌ی فلیمه‌كان ناسراو، لێره‌دا به‌ چه‌ند خالێك باس له‌ ژیانی هونه‌ری و ئاسایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌كه‌ین:

•جاكی شان (7) زمانی جیهانی ده‌زانێت ئه‌وانیش بریتیتن له‌ زمانه‌كانی، تاتۆنی، ماندرین، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، تایله‌ندی، یابانی، كۆری، له‌گه‌ڵ زمانی هێمایی زۆر به‌باشی، وه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی فێربووونی دوو زمانی تری جیهانی یه‌.

 

• ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ی سینما جاكی شان سه‌ره‌تا كه‌ له‌ دایك بوو باوكی ویستی بیفرۆشێت به‌ بڕێك پاره‌ به‌ پزیشكێكی به‌ریتانی، به‌ڵام دواتر رێكه‌نه‌كه‌وتن پرۆسه‌كه‌ سه‌ری نه‌گرت.

 

• ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ی سینما جاكی شان له‌ ساڵی 1980 وه‌ به‌ده‌ر له‌ كاری سینما له‌ هۆڵیوود خه‌ریكی كاری گۆرانی بێژیه‌و تائێستا نزیكه‌ی (20) ئه‌لبومی به‌رهه‌م هێناوه‌ وه‌ سه‌رجه‌م گۆرانیه‌كانی شیعره‌كانی ده‌ستنوسی خۆیه‌تی و سه‌رجه‌م گۆرانیه‌كانی ئاوازی خۆیه‌تی وه‌ زۆرینه‌ی گۆرانی فیلمه‌كانیشی هه‌ركاری ئاماده‌كردن و ووتنی خۆییه‌تی.

 

• ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ی سینما جاكی شان له‌سه‌دا 63 و پۆینت 4ــی مه‌شهه‌دی فیلمه‌كانی كه‌ بریتین له‌ ئه‌نجام دانی كاری سه‌ركێشی هه‌مووان خۆی ئه‌نجامیان ده‌دات و وه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ چه‌ندین جار له‌ كاتی به‌رهه‌م هێنانی فیلم دا ڕوبه‌روی مه‌رگ بۆته‌وه‌، جاكی تا ئێستا 4 جار لووتی شكاوه‌و 9 جار قاچه‌كانی شكاون و 5 جاریش په‌راسوه‌كانی وه‌ ژماره‌ی برینه‌كانی سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌رو 94 برین وپێكانن

 

• ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ی سینما جاكی شان له‌ به‌رواری 3ـی 4ـی 1986 دا له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمێكی دا له‌ دیمه‌نێكی فیلمه‌كه‌دا له‌ دیوارێكی 12مه‌تریه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ر ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌كه‌ ئه‌م كاره‌ی خه‌ریك بوو ببێته‌ هۆی كۆتایهێنان به‌ژیانی به‌ڵام و دواتر پاش ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ پزیشكه‌كانی به‌ خێرای نه‌شته‌ر گه‌ریان بۆ ئه‌نجام داو دواتر رایاند گه‌یاند كه‌ جاكی سه‌لامه‌ته‌ به‌ڵام گوێیه‌كانی بۆ بیستن توشی كێشه‌ هاتوون وه‌ كه‌له‌سه‌ری شكاوه‌و كونێك له‌ سه‌ری دا دروست بووه‌ ئه‌وه‌ بوو دواتر ئه‌و كونه‌ی كه‌له‌سه‌ریان به‌ ماده‌یه‌كی لاستیكی پر كرده‌وه‌ كه‌ تا ئیستاش له‌سه‌ریایه‌تی.

 

• ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ی سینما جاكی شان ساڵانه‌ پاڵپه‌شتی چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی خێرخوازی ده‌كات له‌ جیهان دا و ساڵانه‌ به‌شێكی زۆر له‌ سامانه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت به‌ وڵاتانی كه‌م ده‌رامه‌ت و منداڵانی بێ سه‌ر په‌رشتیار.

 

• ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ی سینما جاكی شان خاوه‌ن خه‌ڵاتی دكتۆرای فه‌خریه‌و خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسكاری فه‌خریه‌و خاوه‌ن خه‌ڵاتی مرۆڤی زێرینی نیشتیمانه‌كه‌یه‌تی و له‌پاڵ سینمادا خاوه‌ن ده‌یان و سه‌دان خه‌ڵاتی تری جیهانی یه‌ له‌ بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و كۆمه‌لایه‌تی .

 

• ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ی سینما جاكی شان دووجار له‌ كتێبی گینس دا ناوی تۆمار كراوه‌ جارێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرترین كارامه‌یی هه‌یه‌ له‌ فیلمی ئاكشن دا جارێكیش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرترین ناوی هه‌بوو له‌ تایتڵی فیلمێكدا كه‌ له‌ ساڵی 2013 نمایشكرا كه‌ جاكیشان به‌ 15 شێوازو پیشه‌و كاری جیاواز له‌ فیلمه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینی، كه‌ سپۆنسه‌ر  كاروده‌رهێنه‌روبه‌رهه‌م هێنه‌رونوسه‌روبه‌رهه‌م هێنه‌ری كارو كاری رێكخستنی روبه‌روبونه‌وه‌كان وئاوازدانه‌رو گۆرانیبێژوو وێنه‌گرو ......هتد هه‌ر خۆی بوو

 

• ئه‌م ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ی سینما جاكی شان به‌ده‌ر له‌وه‌ی به‌بێ سه‌رپه‌رشتیاری له‌ ته‌مه‌نی منداڵی دا گه‌وره‌ كراوه‌ هاوكات به‌یه‌كێك له‌ كامڵترین مرۆڤه‌كانی مێژوو داده‌نرێ، وه‌هه‌روه‌ها جاكی به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌ ته‌مه‌نی لاوی دا كه‌مترین حه‌زو خولیای هه‌بووه‌ بۆ فێربوون به‌ یه‌كێك له‌ به‌هره‌مه‌ندترین مرۆڤه‌كانی مێژوو داده‌نرێت.

سه‌رچاوه‌/ ژیان جوانه‌

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.