Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:28

ئەمەریکا: رێگریمان لەهێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا کردووه‌

گفتوگۆكان لەگەڵ توركیا لە بارەی ناوچەی ئارام لە باكوری سووریا بەردەوامە
کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایدەگەیەنێت؛ گفتوگۆكانیان لەگەڵ توركیا لە بارەی ناوچەی ئارام لە باكوری سووریا بەردەوامەو دەشڵێت" لێكتێگەیشتنە هاوبەشەكەیان رێگربووە لە هێرشی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ سەر باكوری سووریا.

شۆن رۆبەرسۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" وەزیری بەرگری ئەمەریكا و هاوتا توركییەكەی هەنگاوی جدیان ناوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش، لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سووریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابینكردنی ئاسایشی سنور لە نێوان توركیا و باكوری سووریا بۆ هەردوو لایەنی توركیا و كورد گرنگە.

وتەبێژی پنتاگۆن وتیشی" ئەو نەخشە رێگەیە، دەستەبەری ئەوە دەكات هیچ پێكدادان و گرژییەك لە ناوچە سنورییەكان دروست نەبێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.