به‌پێی بریارێكی وەزیری ناوخۆی تورکیا و به بیانوی كاركردنیان له به‌رژه‌وه‌ندی پەكەكە و بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و بوونی چەند دۆسیەیەكی لێپرسینەوە، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ئامەد و وان و مێردین له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
هێزە ئەمنییەکان سه‌رۆك شارەوانییەکانی ئامەد و وان و مێردینیان گەمارۆدا و و فه‌رمانی دووخرانه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی جێبه‌جێ كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێش كاتژمێر شه‌ش، فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی عەدنان سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی توركیا وه درا و ئه‌و فه‌رمانه‌ش جێبه‌جێ كرا.
هاوكات له شوێنی سه‌رۆك شاراوه‌نییه دوورخراوه‌كان ئەرکی بەڕێوەبردنی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد درا بە حەسەن باسری گوزەلئۆغڵو پارێزگاری ئامەد، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی گەورە شارەوانی مێردین درا بە مستەفا یامان پارێزگاری مێردین و به‌رێوه‌بردنی گەورە شارەوانی وان-یش درا بە محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان كه وه‌كو قه‌یوم كاره‌كانی ئه‌و سێ شاره‌وانییه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.