له رێگای یهكتبڕی نێوان دوزجه- زۆنگوڵداك رۆژئاوای ده‌ریای ره‌ش له وڵاتی توركیا، شوفێری مینی پاسێك، دوای له ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ،خۆی كرد به ناو كافتریایه‌كی سه‌ر رێگاكه.
له رووداوه‌كه‌دا شۆفێری پاسه‌كه و سه‌رنشینێكی ناو پاسه‌كه برینداربوون.
به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن هه‌ردوو برینداره‌كه گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دوزجه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌ش به كامێرای چاودێری تۆمار كراوه‌و له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێران له میانی رووداوه‌كه‌دا كه له‌و كافتریایه دانیشتوون بێ ئه‌وه‌ی بریندار بن رزگاریان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.