ئه‌مرۆ شەپۆڵێكی باران بارین ڕووی لەشاری ئیستەنبوڵ لە توركیا كردووە، زۆرێك لە بازاڕ و شەقامەكانی ئەو شارە بە ئاو داپۆشراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019، میدیاكانی توركیا، گرته‌ی ڤیدیۆیی باران بارینیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئاو چووه‌ته ناو ته‌واوی دوكانه‌كانی بازاره‌كانی ئه‌م شاره و دوكانداره‌كانیش سه‌رقاڵی پاراستن و رزگاركردنی به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانن، كه به‌هۆی ئاوه‌وه زیانییان پێده‌گات.
ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئیستانبوڵی گرته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناچار كرد بچنه ناو وێستگه‌كانی پاس، شوێنه داخراوه‌كان و ژێر پرده‌كان تاكو ته‌ڕ نه‌بن.
به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كان له رێگاكان گیریان خوارد و له ناوچه‌ی چاتاڵجاش هه‌وره‌بروسكه له ستونێكی كاره‌بایی دا.
له‌م باره‌یه‌وه پارێزگای ئیستەنبوڵ بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە كە باران بارینەكە ئەگەری هەیە تا شەو و تەنانەت بەرەبەیانی سبەی بەردەوام بێت.
پێشتریش كەشناسی توركیا هۆشداری لە باران بارینی بەخوڕ راگەیاندبوو.
تیمەكانی بەرگری شارستانی ئیستەنبوڵ، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر رووداوێكی نەخوازراو كە لەئەنجامی ئەو باران بارینە بكەوێتەوە.
وێنه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.