به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مریكا پلان داده‌نێن تا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت و ئه‌گه‌ر شكستى هێنا به‌زوترین كات رێگا پلانێك دابنێت بۆ سزادانی ئه‌نقه‌ره به‌هۆى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانی ئێس 400 له روسیا.
ماركو روبیو سیناتۆرى پارتى كۆمارى ئه‌مریكا گوتى: له‌وانه‌یه ئێمه یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكه‌ین و هه‌ر جۆره ده‌ست هه‌ڵگرتنێك و لێخوش‌بوون له ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بسڕینه‌وه، كه له ئێستادا ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه نه‌كه‌ین چونكه ئێمه دهمانهوهى ئه‌و نه‌رمییه به سه‌رۆكه‌كان بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به خراپى به‌كارى بهێنێت، واى ده‌بینم ئه‌وا پێویسته كاردانه‌وه‌مان هه‌بێت.
هاوكات جهیین شاهیین سیناتۆرى پارتى دیمو‌كراتى ئه‌مریكى داواى جێبه‌جێكردنى "سزاى یه‌ك به‌دواى یه‌ك"ی كرد، كه ئه‌و داواكردنهش توركیا ڕووبه‌ڕووى سزاى هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌كاته‌وه به‌هۆی جێبه‌جێ كردنى رێككه‌وتنى ئێس 400.
جهیین هه‌روه‌ها گوتیشى: تره‌مپ له‌وانه‌یه "هه‌ندێك توانا به‌جێ بهێڵێت تا به‌رده‌وام بێت له دانوستان" له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و هانیان بدات تا بمێننه‌وه له په‌یمانى ناتو.
جه‌یمس لانكفۆرد سیناتۆرى پارتى كۆمارى لاى خۆیه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه گۆنگرس ده‌یه‌وێت ڕوونى بكات كه "سزاكان جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێكى دیكه بیه‌وێت بچێته ده‌ره‌وه و سیسته‌مى روسى بكڕێت، ئه‌وان ڕووبه‌رووى هه‌مان وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه".
جێی ئاماژه‌پێدانه یاسای (CAATSA) مهزهندى ئه‌وه ده‌كات به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ ده‌توانێ به‌لاى كه‌مه‌وه جێبه‌جێكردنى 5 له كۆى 12 دیاردهكردنى پێوانه دژى توركیا بكات كه له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵیك سزا ده‌گڕێته‌وه وه‌ك سزا له‌سه‌ر مۆڵه‌تى هه‌نارده و چه‌ك و دامه‌زراوه داراییه‌كان و هه‌روه‌ها قه‌رزكردن له بانكه‌كانى ئه‌مریكا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.