وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەکات و داوا دهكات ئەمه هەنگاوێک بێت بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لهو ولاتهدا.
ئاژانسی "رۆیتەرز"، بلاوى كردهوه، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کردوە و هانی لایەنەکانی داوە ئەو ئاگربەستە بکەنە هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بەتوندوتیژی و هێرشەکانی سەر هاوڵاتیان.
هەفتەی رابردوو میدیای فەرمی سووریا بڵاویانکردەوە ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی چەکدارەکان پابەند دەبن بەمەرجەکانی ئەو رێکەوتنەی کە رووسیا و تورکیا پێشێلیان کرد.
بەپێی زانیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، لەمانگی چوارى ساڵی رابردووەوە بەهۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی گەورەی توندوتیژی لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزهكانى ئۆپۆزسیۆندا لانیکەم 400 هاوڵاتی کوژراون و 440 هەزاری دیکەش لەترسی توندوتیژییەکان چوونەتە دەرەوەی سنورەکانی ئەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.