Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:57

جۆکۆڤیچ پارێزگاری له‌پێشه‌نگی پۆلینی جیهان کرد

له‌ نوێترین پۆلینی یاریزانانی تێسنی سه‌ر زه‌وی له‌ ئاستی پیاوان
کوردستان TV
100%


له‌ نوێترین پۆلینی یاریزانانی تێسنی سه‌ر زه‌وی له‌ ئاستی پیاوان، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی پارێزگاری له‌ پێشه‌نگ كردو ته‌نیا یه‌ك گۆرانكاری به‌سه‌ر ده‌ پۆلینه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی هاتووه‌، تیایدا فابیۆ فۆنینی ئیتالی توانی بگاته‌ خانه‌ی نۆیه‌می جیهانی و له‌به‌رامبه‌ردا دانیل میدڤیدڤی رووسی بۆ خانه‌ی ده‌یه‌می جیهانی دابه‌زیوه‌

 تێنسزانی ئوسترالی ئه‌لێكس دی میناره‌ ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی براوه‌ی نازناوه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌تله‌نتای كراوه‌ بوو نۆ خانه‌ سه‌ركه‌وت و خۆی گه‌یانده‌ خانه‌ی بیستوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی،  تایلۆر فریتزه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووچاری دۆراندن هات له‌ یاری كۆتایی ئه‌تله‌نتا، به‌ڵام چوار خانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌و له‌ خانه‌ی 28ی پۆلینی جیهان دێت

 گرنگترین پێنج یه‌كه‌مه‌كه‌ی پۆلینی جیهانیش له‌سه‌ر ئاستی پیاوان به‌مجۆره‌یه‌ نۆڤاك جۆكۆڤیچ له‌پله‌ی یه‌كه‌م و رافائیل نادالی ئیسپانی له‌ پله‌ی دووه‌م و رۆجێر فیدرێری سویسری له‌ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندو دۆمه‌نیك تیمی نه‌مسایی له‌ خانه‌ی چواره‌م و ئه‌لیكسه‌نده‌ر زڤیریڤی ئه‌ڵمانیش له ‌خانه‌ی پێنجه‌م دێت.  

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.