له‌دوا دانیشتنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سیناتۆره كۆماریخوازه‌كان له كۆشكی سپی دۆنالد تره‌مپ رایگه‌یاند: به نیاز نییه هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
له‌مباره‌وه له لێدوانێكی جه‌ی گریت سیناتۆری كۆماریخواز به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی راگه‌یاند: بۆچوونی جیاواز له نێوان سیناتۆره‌كان و دۆناڵد تره‌مپدا بوونی هه‌یه.
گوتیشی: له‌م كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه كه 70 خولهك درێژه‌ی كێشا، دۆناڵد ته‌رمپ له باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا شتێكی ئه‌وتۆی باس نه‌كرد له به‌رامبه‌ردا زیاتر مژاره گشتییه‌كانی خسته به‌ر باس.
به گوته‌ی سیناتۆره‌كان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بڕیاری ئیداره‌كه‌ی بۆ راده‌ست نه‌كردنی فرۆكه‌ی ئێف سی و پێنج به توركیا، جارێكی دیكه ئیداره‌ی باراك ئۆبامای تاوانبار كرده‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵه‌كانی ئیداره‌ی پێشوو و رایگه‌یاند: نایه‌وێت به‌هۆی كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 له‌لایه‌ن توركیاوه سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنێت.
هه‌ر به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان، به‌م هۆیه‌شه‌وه له نێوان به‌شێك له سیناتۆره‌كان و دۆناڵد تره‌مپدا هه‌ندێك ناكۆكی و ده‌مه‌قاڵێ درووست بووه.
سه‌رۆككۆمار جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه له جیاتی سزای زیاتر، ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه چۆن گوشاری زیاتر بخه‌ینه سه‌ر توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.