Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:40

ئه‌و هاووڵاتییه‌ تورکه‌ی دیپلۆماتکارێکی بیلارووسی بریندارکرد کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

له‌لایه‌ن لیوایه‌كی خانه‌نشینه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌سیپ شاهین ، پارێزگاری ئه‌نقه‌ره‌رایگه‌یاند:  كارمه‌ندێكی دیپلۆماتی بیلاروسی له‌لایه‌ن لیوایه‌كی خانه‌نشینه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌، دواتر لیوا خانه‌نشینه‌كه‌ش خۆی كوشتووه‌.

له‌گه‌ڕه‌كی OR-AN له‌ ئه‌نقه‌ره‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كه‌یدا ده‌بێته‌ مشتومڕیان دیپلۆماتكارێكی باڵیۆزخانه‌ی بیلاروس له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاله‌كسانده‌ر پۆگانشه‌ڤ به‌چه‌ك بریندار ده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌ی برایه‌ نه‌خۆشخانه‌، پارێزگاری ئه‌نقه‌ره‌ سه‌ردانی كرد.

وه‌سیپ شاهین له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان گوتی، "سه‌ربازێكی خانه‌نشینمان، له‌ پله‌ی لیوادا، له‌هه‌مان شوقه‌ دراوسێی ئه‌و راوێژكاره‌ی باڵیۆزخانه‌ی بیلاروس ده‌بن. دوای مشتومڕ لیوا خانه‌نشینه‌كه‌ ئاله‌كسانده‌ر پۆگانشه‌ڤ بریندارده‌كات به‌چه‌ك و راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام لیوای خانه‌نشینه‌كه‌ كه‌ له‌و بڕوایه‌داین كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌ به‌هه‌مان چه‌ك له‌ماڵه‌وه‌ خۆی ده‌كوژێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.