له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو له شارۆچكه‌ی بۆدروم سه‌ربه پارێزگای موغڵا، هه‌شت كه‌س كه گیریان خواردبوو، رزگاركران و كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای كه‌سێكدا كه بێسه‌روشوێنه، به‌رده‌وامه.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە، له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو له شارۆچكه‌ی بۆدروم سه‌ربه پارێزگای موغڵا، هه‌شت كه‌س كه گیریان خواردبوو، رزگاركران و كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای كه‌سێكدا كه بێسه‌روشوێنه، درێژه‌ی هه‌یه.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵیان پێگه‌یشت، به‌ده‌م ئه‌و كه‌سانه‌وه چوون كه له كه‌ناراوه‌كانی ئاكیارلار، داوای هاوكارییان كردبوو.
له ماوه‌یه‌كی كورتدا تیمه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و هه‌شت كه‌سیان رزگاركرد كه خه‌ریكبوو ژێرئاو ده‌كه‌وتن.
كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان خرانه ناو به‌له‌می تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانه‌وه و به‌ره‌و بنكه‌ی تورگوترهیسی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان بران، له‌وێش تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له دۆخی ته‌ندروستی كۆچبه‌ره‌كانیان كۆڵییه‌وه.
كاره‌كان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه كه‌سێك كه بێسه‌روشوێنه ده‌ستیپێكردووه. هه‌وڵه‌كان به به‌شداریی سێ به‌له‌می تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان و یەک هێلیكۆپته‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه و له ناو به‌له‌مێكی دیكه‌دا، 11 كۆچبه‌ری نایاسایی له هه‌مان ناوچه له لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه، ده‌ستگیركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.