Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:43

دوو مووشه‌ک ئاڕاسته‌ی ئورفا کران

پێشبینی ده‌كرێت له‌ سووریاوه‌ ئاڕاسته‌ كرابن
کوردستان TV
100%

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگای ئورفای توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتژمێر نۆی شه‌وی رابردوو دوو مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی پارێزگای ئورفا كراون، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ سووریاوه‌ ئاڕاسته‌ كرابن. 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ یه‌كێك له‌و دوو مووشه‌كه‌ له‌ سه‌ربانی ماڵێك له‌ گه‌ڕه‌كی تورگوت ئۆزاڵی شارۆچكه‌ی جه‌یلانپنار كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س به‌ سووكی برینداربوون. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ورووبه‌ری و سه‌رتاسه‌ری شارۆچكه‌كه‌، رێوشوێنی ئه‌منی فراوان گیراوه‌ته‌به‌ر .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.