له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له وان كه كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای وشكانی وان-ئۆزاڵپ له نزیك ناوچه‌ی ئهرچهكی شارۆچكه‌ی ئیپێكیۆڵو روویداوه كه شۆفێری مینی پاساكه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.
دوا به دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و تیمی ته‌ندروستی و رزگاركردن رهوانهوی شوێنی رووداوه‌كه كران.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه پارێزگاری وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه كه له‌و رووداوه‌دا، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مه‌همه‌ت بیلمه‌ز باسی له‌وه كرد كه مینی پاسه‌كه كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه و له مورادیه‌وه رێگای چیاكانی گرتبووه بۆ گه‌یشتن به شار و له رێگادا وه‌رگه‌ڕاوه و گوتی: دوای رووداوه‌كه تیمی فریاگوزاری پێویست ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرا. تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ رزگاركردنی سه‌رنشینان و گواستنه‌وه‌ی برینداران بۆ نه‌خۆشخانه. له‌ئێستادا ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاد له ٢٠ كه‌سیش بریندارن. له نه‌خۆشخانه‌كان رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر. زانیاریمان نییه له‌باره‌ی ناسنامه‌ی سه‌رنشینان. پێمانوایه هاووڵاتی ئه‌فغانستان، پاكستان و به‌نگلادیش بن. له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ژن و منداڵ هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.