وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، بڕیاری ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرۆگرامی F-35ی توركیا هیچ پاساوێكی شه‌رعی نییه وده‌ڵێت "ئه‌مریكا بانگهێشت ده‌كه‌ین له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه كه برینێك ده‌خاته نێو په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانمان كه به‌هیچ جۆرێك سارێژكردنی نابێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی لێدوانی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دراوه‌ته‌وه كه تیایدا ئاماژه به‌وه كرابوو به هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه توركیا له پرۆگرامی F-35 ده‌كرێته ده‌ره‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌نگاوه له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپهیمانییهتیدا یه‌كانگیر نییه و هیچ پاساوێكی شه‌رعیشی نییه.
كردنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا له پرۆگرامه‌كه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه نییه، بیانوویه‌ك گوایا سیسته‌می S-400 ده‌بێته هۆی شكستی F-35ه‌كان هه‌ژمار ناكرێت. له‌م باره‌یه‌وه وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی توركیا بۆ دامه‌زراندنی گرووپی كار به به‌شداری ناتۆ، ئاماژه‌یه‌كه بۆ بڕیاره پێشوه‌خته‌كانی ئه‌مریكا و كه‌موكوڕی له ئیراده‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه به‌ره‌هه‌ندی خۆیان به نیازێكی باش.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا بانگهێشت ده‌كه‌ین له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه كه برینێك ده‌خاته نێو په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانمان كه به‌هیچ جۆرێك سارێژكردنی نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.