Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:50

17 کۆچبەری کورد لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران

ویستوویانە سنوورەكانی توركیا تێپەڕێنن و خۆیان بگەیەننە یۆنان
کوردستان TV
100%

سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، دەستگیركردنی ژمارەیەك كۆچبەری كوردی دانیشتووی قەزای ڕانیەی لەلایەن پۆلیسی توركیاوە لە سنووری نێوان توركیا  و یۆنان ڕاگەیاند.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕاگەیاند" ئێوارەی دوێنێ 15/7/2019 نوێنەری دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە وڵاتی توركیا ئاگاداری كردینەوە كە 17 كۆچبەری كوردی دانیشتووی قەزای ڕانیە لە كاتێكدا ویستوویانە سنوورەكانی توركیا تێپەڕێنن و خۆیان بگەیەننە وڵاتی یۆنان، لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیر كراون".

گوتیشی" سێ كه‌س لە گەنجەكان لەكاتی دەستگیركردنیاندا توانیویانە خۆیان دەرباز بكەن و لەدەست هێزەكانی پۆلیس هەڵبێن".

گوتیشی "بڕیارە ئەمڕۆ 16/7/2019 نوێنەری دەزگاكەمان سەردانی ئەو 14 كۆچبەرە بكات و كارئاسانی و هاوكاری پێویستیان پێشكەش بكات تاوو هەرچی زووە مامەڵە یاساییەكانیان بۆ تەواو بكرێت و ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە".

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.