سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی واشنتن سزاكانی بۆ سەر تاران هەڵبگرێت و كۆتایی بە فشارە ئابووریەكان بهێنێت، ئێران ئامادەیە گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجامبدات.
ئەمڕۆ یەكشەممە حەسەن روحانی لە میانی سەردانێکدا بۆ شاری شیروان سەربە پارێزگای خۆراسانی باکوور گوتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا کە بە هەلومەرجێکی سەختدا تێپەردەبن.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند، کە سەرەڕای ئەو سزایانەی بەسەریاندا سەپێنراوە قەرزی دەرەکییان لە 12 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارەوە بۆ نۆ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دابەزاندووە.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران گوتیشی: وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گفتوگۆ ئەنجامبدات، تەنها ئەگەر واشنتن سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە.
روحانی رایگهیاند: کە هیچ وڵاتێکی تر بەرگەی ئەو دۆخەی نەدەگرت، بهڵام ئێران بەرامبەر ئەمریکا وەستاوەتەوە و سیاسەتەکانی واشنتۆنیش بەرامبەرمان شکستی هێناوە.
روحانی گوتی ئێمە هەمیشە بڕوامان بە گفتوگۆ هەیە، ئەگەر فشارە ئابوریەكان و سزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران هەڵبگیرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.