Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:38

 شاعیر ئیسماعیل خورماڵی باری ته‌ندروستی زۆر باشه‌

ده‌نگۆی كۆچی دوایی ئیسماعیل خورماڵی راست نییه‌
کوردستان TV
100%

بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل خورماڵی شاعیر ده‌نگۆی كۆچی دوایی ئیسماعیل خورماڵی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ باری ته‌ندروستی زۆرباشه‌ و ئه‌و ھه‌واڵه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.

سه‌یوان عوسمان، برازای ئیسماعیل خورماڵی به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند: "له‌ چه‌ند كه‌ناڵێك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ھه‌واڵی كۆچی دوایی مامم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ كردووه‌ و ته‌ندروستی زۆر باشه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئیسماعیل خورماڵی ئێستا له‌ سلێمانییه‌ و ئه‌مڕۆ قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه‌".

سه‌با ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و ھونه‌ری رایگه‌یاند: "له‌ ھه‌ندێك شوێن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیبراھیم برای ئیسماعیل خورماڵی كۆچی دوایی كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و ھه‌واڵه‌ش راست نییه‌".

 شایانی باسه‌ ئیسماعیل خورماڵی یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ دیاره‌كانی كورد، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رھه‌می شیعرییه‌ و شیعره‌كانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیبێژانه‌وه‌ كراون به‌ گۆرانی.

سه‌رچاوه‌/ كوردستان24

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.