خانه‌واده‌ی هایدن- .HAYDN FAMILY
له‌راستیدا دووخانهواده به‌ناوی هایدن له‌هونه‌ری موزیكدا كاریان كردووه. جۆزیف هایدن 1732-1809)كهلهسهرئاستی جیهانیدا ناسراوه،پاشان براكه‌ی(میخایل هایدن)كه ناوبانگێكی كه‌متری هه‌یه له‌جیهانی موزیكدا.
بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه به ووردی باسی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بكه‌ین، هایدن بهنهژاد خه‌لكی وڵاتی نه‌مسایه‌و بڕوانامه‌ی دكتۆرای شانازی له زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه، رابه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگی موزیكی كردووه له وڵاته‌كه‌ی، له‌لایكی دیكه‌وه زیاتر له سی ساڵ رابه‌ری گروپی موزیكی باره‌گای میر (ئیسترهازی ESTERHAZI (ی كردووه،كه باره‌گای سه‌ره‌كی له وڵاتی مه‌جه‌ر بوو.
دواتر بۆ به‌ریتانیا ده‌گوازرێته‌وه،له‌ئینگلته‌را به پشت به‌ستن به تواناكانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی بهربڵاودهستدهكات به به‌رهه‌مهێنانی كاری موزیكی .هاوكات له هه‌مان ساڵی شۆرشی فه‌رنسا (1789ز) له‌گه‌ڵ به‌لێنده‌ری ئینگلته‌رای بواری موزیك(سۆلۆمۆن SOLOMON) ده‌ستده‌كات به تۆماركردنی دوازده سیمفۆنیا لهدانراوهكانی خۆی، كه‌دواتر ئه‌و كارانه به سه‌مفۆنیای ئینگلیزی ناوزهدكران .
جۆزیف هایدن سامانێكی موزیكی دوای خۆی جێهێشت،كه هه‌مووی له‌ژێر سایه‌ی ریژیم و سیسته‌می كۆمه‌لگه‌ی كۆندا(ANCIEN REGIME) نووسرابوو. ئه‌و سیسته‌م كۆمه‌لگه‌ی كه شۆرشی فه‌ره‌نسی قه‌لاچۆی كرد له‌هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا كۆتایی پێهێنا.به‌ڵام سامانێكی زانستی موزیكه‌و هه‌ریه‌ك لهسهمفۆنیاكانی و،سۆناتهكان و،ئۆپهرێتهكان وكۆنسێرتهكان و چوارینه‌و ئۆراتۆریۆكانی ئه‌وی زیندوو هێشتۆته‌وه‌و پاراستوون.
قه‌وانی فۆنۆگراف RECORD.
مه‌به‌ست له قه‌وانی فۆنۆگراف(قه‌وانی فۆنۆگرافی یاخود كه‌ره‌سته‌و ئامێره تازه داهێنراوهكانه )كه كاره موزیكیه‌كان تۆمار ده‌كات و لێده‌داته‌وه .
مێژووی یه‌كه‌م قه‌وانی فۆنۆگرافی له‌و شێوه‌یه، خاوه‌نداریه‌تی داهێنانی بۆ (ئیم‌یل برلینر EMIL BERLINER)ده‌گه‌رێته‌وه،كه‌خۆی له ئه‌لمانیا له‌دایك بووهوههلگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی یه(1851-1929)هه‌رخۆی خاوه‌نی داهێنانی كۆمه‌لێك ئامێری كهرهبایی ومیكانیكیه، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:(مایكرۆفۆن) ئه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌گوازێته‌وه، فۆنۆگراف،جۆرێك له ماكینه‌ی فرۆكه كه‌كاری سووتان له‌ناوه‌وه خۆی ده‌كات، په‌رده‌پۆشی تایبه‌ت به دیوار،كهرێگا بهلهرهلهرو ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگ نادات، هه‌روا ئهوچاكسازهیهی كه‌بۆ ئامێری تلیفۆن كرا بۆ ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه.
برلینر یه‌كه‌مین قه‌وانی ده‌نگ تۆماری بۆ سه‌رئامێری ( فۆنۆگراف )له ساڵی 1896 پێشكه‌ش كرد، كه‌سه‌ره‌تا به‌ده‌ست كاری پێده‌كراو ههڵدهگێڕدرایهوه، پاشان پێشخستوو وایكردلهڕێگهی سه‌عاتی دروستكراو بسووڕێت،تا له كۆتاییدا گه‌یاندیه ئه‌و قۆناغه‌ی كه به كاره‌با كاربكات . ئهومادهو خامه‌ش كه ئه‌وكات قه‌وانی لێ‌دروست ده‌كرد ماده‌ی زه‌نك بوو.
دواجار توانی به‌و داهێنانه‌ی ده‌نگی هه‌مه‌جۆرو هه‌مه‌چه‌شن تۆماربكات وبه‌هه‌زاران دانه‌ی بخاته بازاره‌كانی بازرگانی وبه‌كارهێنانی ناوه‌خۆ.
له‌قۆناغه‌كانی پێشخستنی قهواندا، قۆناغی به‌كارهێنانی مایكرۆفۆن یهكهمجاربۆ تۆماركردن له‌رێگه‌ی كاره‌باوه دێته‌ناوه‌وه،پاشان به‌موگناتیس،تاقۆناغی(ستریۆفۆنی STEREOFHONIC )ئه‌وكاته‌ی كه ده‌نگی تۆماركراوی موجه‌سه‌م به‌رجه‌سته بوو،وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه له‌دوولاوه یاخود زیاتر بگات بهبیسهرو گوێگر.كه ئه‌وه‌یان تازه‌ترینیانه له قه‌وانی ئه‌مرۆدا.
له عه‌ره‌بیه‌وه: :نایف شێخانی
كوۆدستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.