ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه، پێشانگایه‌كی كتێبی گه‌رۆكی سه‌ر شه‌قام له قه‌زای رواندز كردۆته‌وه‌و بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هه‌ژار ئیبڕاهیم، به‌رپرسی كتێبخانه‌ی عه‌لی مه‌كته‌به‌و خوێنه‌ر و رۆشنبیری شاری رواندز، رایگه‌یاند "كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و داشكانی زۆر و به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌داپه‌نجا، گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه‌ك ده‌زانین كه ده‌زگای ئه‌ندێشه له‌م باره‌وه ڕۆڵێكی گه‌وره‌و گرینگی گێڕاوه، هه‌ر له درووستكردنی پیشانگای گه‌ڕۆك به‌ئوتومبێل به‌نێوار و شارۆچكه و لادێیه‌كان و كردنه‌وه‌ی پێشانگای جێگیر، بۆ چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وایكردوه، خوێنه‌ران به‌ئاسانی و به‌نرخێكی گونجاو كتێبیان ده‌ستبكه‌وێت و له‌نزیكه‌وه ساردانی پیشانگاكه بكه‌ن.
گووتیشی، كتێب خوێندنه‌وه پرۆسه‌یه‌كه كارامه‌یی هزری مرۆڤ سه‌رده‌خات و هاوكاری ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی و مرۆڤ ده‌خاته حاڵه‌تی ئاگایی له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه، ده‌یان سوودی هه‌یه، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موولایه‌كمان پێویسته كه كۆمه‌كی ئه‌وجۆره چاڵاكیانه بكه‌ین، تاخوێندنه‌وه بكه‌ینه كولتوور له‌نێو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.