گڕی ئازار، یه‌كێكه له گۆرانییه كۆنه‌كانی كه‌مال محه‌مه‌د، كه ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حه‌مید عوسمان دووباره‌ی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه، نووسیویه‌تی: "ئه‌و كلیپه‌م ته‌نیا له ھه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانی خۆم، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه، پارچه ڤیدیۆیه‌كی ساده‌یه و پێشكه‌شی ھه‌مووان بێت".
شایانی باسه حه‌مید عوسمان، مانگی ڕابردوو ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی (گوڵچین دوو) بڵاو كرده‌وه، له ساڵی 2019 چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپی دیكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه..
سه‌رچاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.