ساروحان ئۆلوچ سەرۆكی فراكسیۆنی "هەدەپە" لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند" هەدەپە لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەدا نیە.
سەرۆكی فراكسیۆنی "هەدەپە" لەناو پەرلەمانی توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە هەدەپە و جەهەپە بە نهێنی لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبۆڵەوە رێككەوتنیان كردبێت و گوتی" ئەكرەم ئیمام ئۆغلو لە دیبەیتەكەیدا لەگەڵ بیناڵی یڵدرم، قسەیەكی زۆر جوانی كرد كاتێك گوتی ئاشتی لە گەرەكەوە دەستپێدەكات، بۆیە ئێمەش دەمانەوێت لەوێوە ئاشتی بەرپا بێت و هەر لەو روانگەیەشەوە پشتگیریمان لە ئەكرەم ئیمامئۆغلو كرد كە ئاشتی بهێنێتە كایەوە.
ناوبراو ئاماژەی بهوهشدا كە سیستەمی كۆماری لە توركیا وڵاتی دووچاری قەیرانی زۆر كردووەتەوە، بۆیە دەسەڵات لە ئیستەنبۆڵ دووچاری ئەو شكستە بووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.