ئەمڕۆ چوارشەممە 26-6-2019، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە وتارێکدا، کە کەناڵەکانی ئەو وڵاتە ناوەڕۆکەکەیان بڵاو کردەوە، رایگەیاند" سزاکانی ئەمریکا هەرچەنده زۆربن کاریگەرییان نابێت، چونکە گەلی ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و پێشکەوتن و ژیان بە سەربەرزی دەدات.
عەلی خامنەیی رایگەیاندووە، ئێران هەرگیز چۆک بۆ گوشار و سزاکانی ئەمریکا نادات، کە ماوەی 40 ساڵە دەخرێتە سەری.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكسی تایبه‌ت به هه‌واڵی ئابووری رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌رپاببێت، هیچ هێزێكی پیاده‌ی ئه‌مریكی له گۆڕه‌پانی جه‌نگ نابێت.
سەرۆکی ئەمریکا هیوای ئەوەی خواست جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەرپانەبێت، چونکە ماوەکەی درێژە ناخایەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.