Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 15:58

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌ وه‌کاله‌ت: رێگای دیپلۆماسی هه‌ڵده‌بژێرین نه‌وه‌ک شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران

نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بجه‌نگین
کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت، مارك ئیسپه‌ر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان خوازیاری شه‌ڕ نین له‌گه‌ڵ ئێران و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت گرژییه‌كانی ئێستا له‌ رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

 مارك ئیسپه‌ر له‌ میانی به‌ڕێكه‌وتنی بۆ به‌لجیكا له‌ناو فڕۆكه‌دا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ میدیای ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مارك ئیسپه‌ر له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، "سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌ نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بجه‌نگین. ئه‌مریكا رێگای دیپلۆماسی هه‌ڵده‌بژێرێت نه‌وه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن تاكو ئێران به‌ره‌و دیپلۆماسییه‌ت هه‌نگاو بنێت و رایگه‌یاندووه‌، پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ ته‌نها گرژی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نه‌بووه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ جوگرافیایه‌كی فراوانتره‌وه‌.

مارك ئیسپه‌ر رایگه‌یاند كه‌ ئامانجیانه‌ ئیداره‌ی تاران به‌ره‌و رێككه‌وتنێك په‌لكێش بكه‌ن كه‌ له‌وه‌ی پێشتر باشتر بێت و هیوای خواست كه‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ فشار له‌ ئێران بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت، مارك ئیسپه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئایا بانگه‌وازی هاوپه‌یمانییه‌تی دژبه‌ ئێران ده‌كه‌ن یان نا؟ گوتی: به‌ڵێ، به‌ڵام به‌واتای سه‌ربازی نا، به‌ڵكو هاوپه‌یمانییه‌ك له‌سه‌ر ته‌وه‌ری دیپلۆماسی و یه‌كڕیزی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.