محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و هۆشداریی داوه‌ته دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی تیمی بی كه به گوزارشتی ئه‌و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن، سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات.
زه‌ریف له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له كه‌نداوی به‌سڕه كاریان نییه، له‌سه‌دا سه‌د له‌سه‌ر هه‌قه. كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به ته‌واوه‌تی گونجاوه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان به‌ڵام ئه‌وه به‌روونی دیاره كه تیمی بی، بایه‌خ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ناده‌ن. دیپلۆماسیی بچووك ده‌كه‌نه‌وه و تینووی جه‌نگن.
زه‌ریف هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان و شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید به تیمی بی ناوده‌بات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.