سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزای نوێی به‌سه‌ر كۆماریی ئیسلامی ئێران و عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران واژوو كرد و رایگه‌یاند ئه‌وه له‌پای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی، وه‌ك میدیاكانیش ده‌ڵێن ئه‌م سزایه به‌تایبه‌ت رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی كردوه‌ته ئامانج.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا واژی لەسەر سەپاندنی سزا نوێیەکانی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا کرد‌و رایگەیاند سزاکانی ئەمجارەیان ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌كاته ئامانج.
پاش واژۆکردنی فەرمانی سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی کۆشکی سپی راگەیاند: ئایەتوڵا عەلی خامنەیی بەرپرسی یەکەمە لە هەنگاوە دوژمنکارییەکانی ئێران، بۆیە سزاکانی ئەمجارەیان ئەو دەکەنە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لەفەرمانی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمجارەدا هەمو جۆرە چالاکییەکی دارایی و پشتیوانی دارایی لە عەلی خامنەیی و هاوکارەکانی و هەموو ئەوانەی لە ئۆفیسەکەیدان قەدەغەکراوە.
ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت کۆماری ئیسلامی ئێران ناچاربکات مل بۆ گفتوگۆیەکی جیاواز لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی بکات.
ناوبەناو بەرپرسانی کۆشکی سپی پێشنیاری دانوستان و گفتوگۆی سەر مێز بۆ بەرپرسانی ئێران دەکەن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش جەختی کردەوە کە هیچ مەرجێکیان بۆ گفتوگۆ نییە، بەڵام تا ئێستا ئێران نەهاتۆتە ژێرباری داواکارییەکانی ئەمریکاوە.
لای خۆشییەوە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختی کردەوە سزاکانیان کاریگەر دەبن و ئەگەر ئێران سیاسەتی خۆی نەگۆڕێت بەردەوام دەبن لەفشارەکانیان.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، كە سزا نوێیەكانی سەر ئێران جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەگرێتەوە.
ئاشكراشی كرد، كە ئەو سزایانە 8 سەركردەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.