ن/ جه‌مالی ده‌لاك
ڕێكه‌وتی 26/6 ساڵیادی كۆچی دوایی گه‌وره‌ترین و پڕ به‌رهه‌مترین هونه‌رمه‌ندی كورد بلیمه‌ت و هونه‌رمه‌ند ( حه‌سه‌ن زیره‌ك ) ه ، ڕۆژی چوارشه‌مه (47) ساڵ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندێكی نه‌خوێنده‌وار به‌ڵام به‌هه‌موو واتایه‌ك هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ، هونه‌رمه‌ندێكی خۆڕسك و زاده‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك دوور له‌مۆسیقا و شارستانیه‌ت ، دوور له‌قوتابخانه‌ی هونه‌ری و دوور لهسۆزو خۆشه‌ویستی باوك و دایك و بێ لانه و نه‌دار ، به‌ڵام له هونه‌ر و به‌خششی هونه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندو پێشه‌نگی هونه‌رمه‌ندان .
بهوبۆنهیهو ساڵانه له‌و ڕێكهوتهدا كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌ت بینراو ده‌كه‌ونه خۆسازكردن بۆ ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌یه‌ك تایبه‌ت به هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك وكه‌سێك دێنن كه گۆرانیه‌كانی بلیمه‌ت و هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك بڵیته‌وه ، به‌داخه‌وه ئه‌وه بۆته نه‌ریتێك له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین ، نه‌ك گۆرانیه‌كانی به‌جوانی ده‌ڵیته‌وه به‌ڵكو ئه‌و شاكاره به‌رزانه‌ی زیره‌كی نهمرڕهنج و ماندووبوونێكی بێهووده‌ی پێوه كێشاوه ، ده‌شێوێنن و مه‌زاجی بینه‌ریش تێك ده‌ده‌ن ، ده‌نگ و هونه‌ر و قوتابخانه زیندووه‌كه‌ی زیره‌ك بۆته هۆكارێك كه زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مرۆ له‌ڕێی لاساییهكردنهوهی ده‌نگی زیره‌ك بوونته گۆرانیبێژ ، وه هه‌ندێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌هه‌وڵ و كۆششی خۆیان بوونه‌ته خاوه‌ن شێوازێك كه‌تایبه‌ت به‌ده‌نگی خۆیان ،
له‌م ساڵیاده‌دا وه‌ك هونه‌ر دۆستێك و شه‌یداو هۆگری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك پێشنیار ده‌كه‌م كه له‌باتی هێنانی كه‌سێك كه گۆرانییه‌كانی زیره‌كی نه‌مر نه‌شێوێنێ ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمانه چێژ له‌ده‌نگ و سۆز‌و تێكست و میلۆدییه پڕ سۆزه‌كانی زیره‌كی نه‌مر وه‌ربگرین ته‌نها گوێ له‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی زیره‌ك بگرین نه‌ك كه‌سێك كه گۆرانییه‌كانی ده‌شێوێنێ ،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستانه یاد له هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان حه‌سه‌ن زیره‌ك بكه‌ینه‌وه ، به‌پێویستی ده‌زانم كه هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌كادیمی و ئه‌دیب و رۆشنبیرێكی شاره‌زا له فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و فۆلكلۆر و كه‌سایه‌تیه‌ك كه له‌نزیكه‌وه زیره‌كی نه‌مری دیتبێ و له‌ته‌كیدا ژیابێت ، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بانگهێشتی به‌رنامه‌كانتان بكه‌ن و له‌نێوان خوێندنه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك گۆرانیه‌كانی په‌خش بكه‌ن ،
له‌وانه‌یه لێم بپرسن بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ...؟
بۆئه‌وه‌ی زیاتر زیره‌كی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا بناسین ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌كادیمیه خوێندنه‌وه بۆ ده‌نگ و ئه‌داو تۆنی ده‌نگی زیره‌ك بكات ، چونكه له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی زیره‌ك وتۆماركردنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا ساڵی 1953 ،خه‌رمانێك به‌رهه‌می ناوازه‌ی له‌گه‌ڵ ژه‌نیارانی عه‌ره‌بدا تۆماركردووه ، ده‌نگی زیره‌ك ده‌نگێی ناسك و پرچێژ ،، له‌ڕادیۆ تاران به‌هه‌مان شێوه به‌ڵام ده‌نگێك و تۆنی ده‌نگی جیاوازتر لهكارههونهرییهكانی رایۆی به‌غدا ، دواتر له‌ڕادیۆی كرماشان ده‌نگی زیره‌ك له‌وانی پێشووتر جیاواز و تۆنی ده‌نگی له‌لوتكه‌دا و ئه‌و هه‌موو شاكاره به‌رزه‌ی تۆماركردووه ، پاشان له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو دێته‌وه شاری سلێمانی و كۆمه‌ڵه ئاهه‌نگ و شه‌و دانیشتنێك كهلهماڵان تۆماركراوه ده‌نگی زیره‌ك ده‌نگێكی پڕ و قه‌به‌تر له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری ، له‌كۆتا ساڵه‌كانی ژیانیدا له‌شنۆ و نه‌غه‌ده تۆنی ده‌نگێكی تره ، ئه‌م پۆلێنكردنی تۆنی ده‌نگی زیره‌كی نه‌مر زیاتر ده‌هێنێ خوێندنه‌وه‌ی ووردی بۆبكرێت .
كه‌سایه‌تی دووه‌م : ئه‌دیب و ڕۆشنبیر خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بكات ئایا زیره‌ك سوودی لهفۆلكلۆر وه‌رگرتووه ،یان فۆلكلۆری زیندووكرده‌وه و له‌فه‌وتان پاراستنی ، چونكه گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك هۆنراوه و میلۆدییه‌كانی ئه‌وه‌نده ته‌ڕو پاراو و مۆركی كوردی‌یان پێوه دیاره كه‌هیچ كات پیربوونیان بۆ نییهوههمیشه له‌نوێ بوونه‌وه‌دان ، گوێگر حه‌ز به‌بیستنیان ده‌كات و زۆر زوو ده‌كه‌ونه سه‌رزاری بیسه‌ر ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چونكه ئه‌و گۆرانیانه هه‌ڵقوڵاوی ناخی خه‌ڵك و له‌ژینگه جوانه‌كه‌ی كوردستانه‌وه سه‌چاوه‌ی گرتووه زیره‌كی نه‌مر زۆر لێهاتوو و كارامه تێكسته‌كانی دارشتووه‌و له‌نێو گۆرانیه‌كه‌دا زۆر هونه‌رمه‌ندانه سیناریۆیه‌كی جوان ده‌به‌خشێته گوێگر ته‌نها نموونه‌ی دوو گۆرانی ئاماژه‌ی پێئه‌ده‌م وه‌ك ( كیژان ده‌چنه مێرگوڵان و شاییه ده‌گه‌ڕی) وه‌ك فیلمێك سیناریۆی سروشتی جوانی كوردستانی تێدا به‌رجه‌سته كردووه ،
كه‌سایه‌تی سێیه‌م ، باس له كه‌سایه‌تی زیره‌كی نه‌مر بكات له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ، جیا له‌هونه‌ره به‌رزه‌كه‌ی زیره‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی ساده‌و خاكی ، ده‌موودوو و زمان شیرین خۆش مه‌شره‌ب و كۆرگهرمكهر و ڕووخۆش بووه هه‌میشه چێژ‌و خۆشیی و شادی به‌خشییه‌وه ، بۆئه‌وه‌ی بینه‌ری ئه‌و ساڵیاده زیاتر ڕۆبچنه نێو ژیان و كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌ت حه‌سه‌ن زیره‌ك ، نه به‌هێنانی كه‌سێك گۆرانیه‌كانی زیره‌ك بشێوێنێ ، هیواخوازم ئه‌و یادانه بۆ ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌وشێوه‌یه بێ نه‌ك ووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ،
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.