سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌نیازه سزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هێشتا بژارده‌ی سه‌ربازی له‌دژی ئێران له‌به‌رده‌ستدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوسان دا و هیوای خواست حكومه‌تی ئێران "دانا" بێت و گرنگی به گه‌له‌كه‌ی بدات، هاوكات ئه‌و دروشمه‌ی كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌یوت: سه‌رله‌نوێ ئه‌مریكا مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئێرانیش هه‌مان شتی وت و رایگه‌یاند: دووباره ئێران مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، كە دەبێت كارێك بكەین، كە ئێران ببێتە پێشەنگ و پەندی لێ وەربگیرێت.
ڕاشیگەیاند، كە ناهێڵین بەهیچ شێوەیەك ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و بۆ ئەوەش ڕێوشوێنی سزایی نوێ دەگرینە بەر.
جەختیشی كردەوە، كە بژاردەی سەربازی دژی ئێران تا ئێستا بەكراوەیی ماوەتەوە.
دوو رۆژ پێش ئێستا ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی راگەیاند، کە وەک سوپای پاسداران دەڵێت، ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.