خانمه گۆرانیبێژی تورك سبیل جان نوێترین كلیپی خۆی به‌ناونیشانی vallah yalan بڵاو كرده‌وه كه بووه جێگای ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵیی هه‌موو لایه‌ك به تایبه‌تی هه‌وادارانی، تێكستی ئه‌و كلیپه له‌لایه‌ن ئیمره ئهكتوك نووسراوه‌ته‌وه و سه‌ركان ئۆن میز موزیكه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه.
ئه‌كته‌ر و سه‌ماكه‌ر و گۆرانیبێژی دیاری تورك سبیل جان ساڵی 1970 له شاری ئیسته‌نبۆڵ له دایك بوه و هه‌ر له ته‌مه‌نی 14 ساڵیه‌وه وه‌ك خانمه هونه‌رمه‌ندێكی كارامه ده‌ركه‌وتووه و ئێستا ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 49 ساڵ كه‌چی هه‌ر له بواری هونه‌ریدا به‌رده‌وامه و خاوه‌نی 23 كلیپی گۆرانیه و به سه‌رنجراكێش ترین خانمه هونه‌رمه‌ند له دنیای هونه‌ری گۆرانی و موزیك ئه‌ژمار ده‌كرێ.
شایانی باسه سبیل جان له بواری فیلم و كاری سینه‌مایش ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاوی هه‌بوه و ئێستاش شه‌یدایانی ئه‌و خانمه به تاسه‌وه به‌دیار كاره جوان و به‌رچاوه‌كانی داده‌نیشن و تاموچێژی لێ وه‌رده‌رگن و هه‌میشه حه‌ز به بینینی ده‌كه‌ن، چونكه دهنگو ئاواز و جوانیه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی بۆته یارمه‌تیده‌رێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س به‌دوای كاره هونه‌رییه‌كانی سبیل جانه‌وه بن و هه‌رگیز له یادی نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.