Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:27

 ئه‌مرۆ.. ده‌زگای زاری کرمانجی به‌ چه‌ند چالاکییه‌ک مۆمی 15 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆی داگیرساند

پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ دوو فۆتۆگرافه‌ر كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ده‌زگای زاری كرمانجی بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری كه‌ له‌ 19-6 - 2005 دامه‌زراوه‌ له‌ یادی چوارده‌ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆی كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ به‌ پێشوازی كردن له‌ میوانان و چه‌ند چالاكییه‌ك پێ نایه‌ ساڵێكی دیكه‌ و مۆمی 15 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆی داگیرساند.

ده‌زگای زاری كرمانجی به‌م بۆنه‌وه‌ پێشوازی له‌ میوانانی كرد ، مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك، دواتر پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ دوو فۆتۆگرافه‌ر كرده‌وه‌، پاشان ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعر و دابه‌شكردنی نامیلكه‌ی شیعیری بۆ شاعێرێكی لاوكرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش  ئه‌و كه‌سانه‌ كراكه‌ خۆبه‌شانه‌ هاوكاری ده‌زگایان كردووه‌، له‌ كۆتاییدا كۆنسێرتێكی گۆرانی و مۆزیك رێكده‌خات.

شایانی باسه‌ ده‌زگای زاری كرمانجی پێكهاتووه‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌یه‌ك به‌ ناوی زاری كرمانجی كه‌ هه‌موو دوو شه‌ممه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت، له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕ و رادیۆ و كتێبخانه‌یه‌ك له‌ خۆ ده‌گرێت.

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.