Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:33

تورکیا.. که‌شتییه‌کى قاچاغى په‌نابه‌ران نوقم بوو

تیمه‌كان به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان به‌ دواى ونبووه‌كان
توركیا.. كه‌شتییه‌كى قاچاغى په‌نابه‌ران نوقم بوو
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یرانى 2019، له‌ شارۆچكه‌ى بۆدرومى سه‌ر به‌ پارێزگاى موغلاى توركیا، كه‌شتیه‌كى قاچاغ كه‌ هه‌وڵى ده‌دا په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كى نا یاسایى بگه‌یه‌نێته‌ دورگه‌كانى یۆنان، نوقم بوو و له‌ ئه‌نجامدا 31 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌ناره‌كان له‌ مردن رزگار كران. 

رووداوه‌كه‌ له‌ پارێزگاى موغولا روویداوه‌ و كه‌شتییه‌كه‌ له‌ ده‌ریاى ئیجه‌ له‌ باشوورى رۆژئاواى توركیا نووقم بووه‌ تیمه‌كان تا ئێستا توانیوانه‌ 31 كه‌س رزگار بكه‌ن و به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان به‌ دواى ونبووه‌كان. 

له‌ سه‌ره‌تاى دروستبوونى جه‌نگى سڤیل له‌ سوریا توركیا بووه‌ته‌ رێگایه‌كى سه‌ره‌كى له‌لای په‌نابه‌ران بۆ په‌رینه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.