Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:02

ئەردۆغان وادەی گەیشتنی سیستەمی ئێس 400 بۆ تورکیا ئاشکراده‌کات

ئه‌نقه‌ره‌ نایه‌وێت له‌ رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی رووسی بكشێته‌وه‌
کوردستان TV
#13
100%


سه‌رۆک كۆماری توركیا  رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ئێس - 400ـی رووسی بگاته‌ توركیا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16حوزه‌یرانی 2019 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ تاجیكستانه‌وه‌ بۆ توركیا له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: پێموایه‌ هاتنی سیستمه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی داهاتوو ده‌ستپێبكات و گفتوگۆمان له‌سه‌ر بابه‌تی ئێس - 400 كردووه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا و پرسی سیتمه‌ به‌رگرییه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌.

ئه‌ردۆغان گوتیشی: ئه‌نقه‌ره‌ نایه‌وێت له‌ رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی رووسی بكشێته‌وه‌، به‌ڵگه‌نامه‌مان واژۆ كردووه‌ و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كۆتایی پێده‌ھێنین و رووسیا له‌ چوارچێوه‌ی قه‌رزه‌كاندا ئاسانكاریی جیاجیای بۆ كردووین، قه‌رزی به‌ شێوه‌یه‌ك داوه‌ پێمان له‌ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا هاوشێوه‌ی نییه‌.

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاماده‌كاریی بۆ ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ پاتریك شاهان، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی واشنتن كه‌ پرۆگرامی فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیای له‌ مه‌شقكردن له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری  F-35 هه‌ڵپه‌ساردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كڕینی سیستمی مووشه‌كیی ئێس - 400ـی رووسی بووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.