وەزیری دەرەوەی ئێران رووداوی هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کەنداوی عومان بە سیناریۆ دەزانێت.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رووداوی هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کەنداوی عومان بە سیناریۆ دەزانێت و دەڵێت پێشتر هۆشداری لەوبارەیەوە داوە.
لەتویتێکدا زەریف نوسیویەتی: چەند مانگێک پێش ئێستا هۆشداریم لەبارەی ئەمجۆرە سیناریۆیانە دابو .
ههروهها زەریف نوسیویشیەتی ئیدارەکەی ترەمپ خەنجەری ژەهراوییان لە هەوڵە دپلۆماسییەکانیش داوە و بێبایەخکردنی هەوڵەکانی شینزۆ ئابێی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن داوە کە لەئێستادا هەوڵی نێوانگیری ئەمریکا و ئێران دەدات.
هاوكات زهریف دەشڵێت: زوو تاوانبارکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدەری هێرشەکان بەبێ لێکۆڵینەوە بەڵگەی ئەوەیە کە تیمی بی دەیانەوێت لەپاڵ ئەم سیناریۆیەدا هەوڵە دپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە پەکبخەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.